خرید بک لینک

پیشه‌كی
ئه‌م توێژینه‌وه بچوكه كه‌ده‌رباره‌ی دیارده‌یه‌كی گه‌وره كراوه ، بریتیه له ته‌قه‌لایه‌كی بچوك بوناساندی ئه‌م دیارده‌یه ، خۆی له خۆیدا ناساندنی وه‌ها دیارده‌یه‌ك پێویستی به چه‌ندنین كتێب و نوسراوی گه‌وره‌و به پێز هه‌یه ، تاوه‌كو بتوانین په‌ی به هه‌موو ڕوه ناوه‌كی و ده‌ره‌كیه‌كانی به‌رین و هه‌روا به‌سانای به‌سه‌ریدا نهگوزهرێین .
جیهانگیری دیارده‌یه‌كی كه چه‌ندین ڕوی له‌یه‌ك جیاواز‌و ڕوی ئاشكرا‌و نهینی هه‌یه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆر له وتوێژهرهوانه كه بڕوایان به‌م دیارده‌یه هه‌یه به‌پێویستی یه‌كی گرنگی سه‌رده‌می ده‌زانن و لایان وایه كه پێشكه‌وتنی ئابوری و ڕزگاری بونی ده‌وڵه‌ته دواكه‌وتوه‌كان له‌و دۆخه‌ی كه هه‌یانه خوی له‌ناو ئه‌م دیارده‌یه‌دا حه‌شارداوه ، به‌ڵام تێڕوانینێكی دیكه‌و جیاواز ده‌بینرێت بۆ ئه‌م دیارده‌یه ئه‌ویش هه‌ندێك توێژه‌ری دیكه هه‌یه كه‌به‌توندی به‌گژ
جیهانگیریدا ده‌چنه‌وه و پێیان وایه كه ئه‌مه ته‌نها سیاسه‌تی خورئاواو ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه بۆئه‌وه‌ی ههیمهنهبكهن به‌سه‌ر جیهاندا و خامۆش كردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای گه‌لانی جیهان سیّیهم


برچسب: نویسنده: ??? تاريخ: يکشنبه 21 مهر 1392 ساعت: 19:57

صفحه بندی